لەلایەن ئاسایشی یەكێتییەوە هێرش دەكرێتە سەر بارەگایەكی حزبی سۆسیالیست و پێیان دەڵێن، دەبێت ئێستە ئەو بارەگایە چۆڵ بكەن، ئەوەش كێشەی لێ دەكەوێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم چواری شوبات، سەرچاوەیەكی ناو سۆسیالیست، بە "وشە"ـی راگەیاند، رۆژی یەكشەم ئاسایشی یەكێتی لە چەمچەماڵ هەڵیانكوتاوەتە سەر بارەگای حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئاسایش دەیەوێت بەزۆر ئەو بارەگایە بە سۆسیالیست چۆڵ بكات، گوشاریان لە سۆسیالیست كردووە كە جارێكی تر دەگەڕێنەوە، بارەگاكە چۆڵ كرابێت.
ئەوەش زانراوە كە ئەو بارەگایە پێشتر پاشماوەی حزبی بەعس بووە، بەڵام دوای ساڵی 1991 لەلایەن سۆسیالیست دەستی بەسەردا گیراوە، ئێستە ئاسایشی یەكێتی دەیانەوێت بە سۆسیالیستی چۆڵ بكەن.
ئەو سەرچاوەیە قسەی بۆ "وشە" كردووە و دەڵێت، ئێمە پێمان وایە بابەتەكە هێندە گوشاری سیاسییە، هێندە پێوەندیی بە بارەگاكەوە نییە، بۆیە چۆڵمان نەكردووە.