كه‌سانێكی زۆر هه‌ن وه‌ك چالاكیی جه‌سته‌یی رۆژانه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستییان زۆرباش بێت، 10 هه‌نگاو به پێ ده‌ڕۆن وه‌ك پسپۆرانی ته‌ندروستی رێنوێنیی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی كه به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌یه‌ك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌یژه بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش، هه‌مان ئه‌نجامی رۆیشتن به پێی ده‌بێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "تایمز ئۆف ئیندیا" وه‌رگرتووه كه توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی توێژه‌ره‌كه‌ی، مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیتان باش بێت رۆژانه 10 هه‌زار هه‌نگاو به پێ بڕۆن كه ئه‌وه‌شیان زۆرباشه، به‌ڵام ره‌نگه بۆ كه‌سانێك ئه‌و رۆیشتنه كاتی زۆری بوێت و فریای نه‌كه‌وێت، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌و چالاكییه جه‌سته‌ییه، باشترین جێگره‌وه سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر په‌یژه.
لو چی كه توێژه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه و مامۆستایه له كۆلیژی ته‌ندروستیی گشتی له زانكۆی تولین، ده‌ڵێت رۆژانه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌یژه‌كانی باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه هه‌مان ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ده‌بێت كه رۆژانه 10 هه‌زار هه‌نگاو به پێ بڕۆن، كه ئه‌وه‌یش به رێژه‌ی 20% له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ته‌سكبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و لاوازیی ماسولكه‌كان دوورتان ده‌خاته‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره زیاتر گوتی، زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌سته‌مه بتوانن رۆژانه 10 هه‌زار هه‌نگاو به پێ بڕۆن، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی زیاتری ده‌وێ، بۆیه زۆرجار ئه‌و راهێنانه جه‌ستییه پێڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه به‌سه‌ر په‌یژه‌كانی باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی سه‌ربكه‌ون، كاتی كه‌متری ده‌وێ و كاریگه‌رییه‌كه‌یشی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه هه‌مان كاریگه‌ریی رۆیشتنه به پێ.
دواتریش دووپاتی كرده‌وه كه راهێنانی جه‌سته‌یی رۆژانه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ زۆر پێویسته، رێگه له قه‌ڵه‌وبوون ده‌گرێ و چه‌وریی زیانبه‌خش له جه‌سته‌دا ده‌توێنێته‌وه، هاوكات مرۆڤ له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك دوور ده‌خاته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له چه‌ندان نه‌خۆشیی تریش هه‌یه، بۆیه گرنگه راهێنانی جه‌سته‌یی رۆژانه فه‌رامۆش نه‌كرێت بۆ ته‌ندروستییه‌كی زۆرباش.