پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی حەوتی شوبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو وەلیدی کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان خالید خۆشناو کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
خالید خۆشناو بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.