دامەزراندنی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە

:: AM:10:22:10/02/2025 ‌
بۆ چارەسەركردنی كێشەی میلاك و دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ، تیمێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە بەغدان.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" تیمێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە دوێنێ یەكشەمەوە لە بەغدان و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بابەتی خانەنشینبوونی ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەران و دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ گفتوگۆ بكەن.

 ئەم تیمەیان لەبارەی میلاك و بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێكردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ چوونەتە بەغدا، قسەش لەسەر پڕكردنەوەی شوێنی ئەو سێ تەمەنە دەكرێت كە پێكەوە خانەنشین كراون.

تیمە تەكنیكییەكەی وەزارەتی دارایی كوردستان كە پێكهاتوون لە نەهرەوان گەنجۆ بەڕێوەبەری میلاك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و عەبدوڵا ڕەمەزان ڕاوێژكار لە بودجە، چوونەتە بەغدا و ئەمڕۆ بابەتی پڕكردنەوەی میلاك و دامەزراندنی نوێ لەگەڵ بەغدا یەكلا دەكەنەوە.



وشە - سۆران عەزیز