ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی رادیۆیە

:: AM:09:05:13/02/2025 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم رێكەوتی 13ی شوبات/ فێبرایەر، لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە فەرمی بە رۆژی جیهانیی رادیۆ هەژمار دەكرێت.

هۆی دیاریكردنی ئەو رۆژە بە رۆژی جیهانیی رادیۆ، دەگەڕێتەوە بۆ 78 ساڵ بەر لە ئێستە كە لەو رۆژەدا و لە ساڵی 1946، ئێزگەی رادیۆی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستی بە پەخش كردووە.

بۆ یەكەم جار یادی ئەو رۆژە، لە ساڵی 2011 لەلایەن ئەكادیمیای ئیسپانیا بۆ رادیۆ كرایەوە، دواتریش لە ساڵی 2012دا كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، رۆژەكەی بە فەرمی بە رۆژی رادیۆ ناساند.

رادیۆ یەكێكە لەو ئامرازانەی راگەیاندن كە ساڵانێكی زۆر لەلایەن مرۆڤەوە بەكار هێنراوە، ئێستەش ئەگەرچی بە هۆی داهێنانی ژمارەیەك ئامرازی تری راگەیاندن، بەكارهێنانی رادیۆ كەمتر بڵاوە، بەڵام هێشتاش بەردەوامە.


وشە - رامیار جەواد