باوكێك كچە 12 ساڵانەكەی بۆ سواڵكردن دەسووتێنێت

:: AM:09:59:13/02/2025 ‌
پیاوێك لەلایەن پۆلیس گیرا  كە جەستەی كچە 12 ساڵانەكەی داغ كردووە، تا ناچاری بكات سواڵ بكات و خەڵكی بەزەییان پێدا بێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی شوبات، پۆلیسی رەسافە لە بەغدا بڵاوی كردووەتەوە، باوكێك گیرا كە كچە 12 ساڵانەكەی داغ كردووە.

دەشڵێت، ئاشكرابوونی ئەو رووداوە دوای ئەوەبوو؛ یەكێك لە پۆلیسەكانی رەسافەی بەغدا، ئەو كچەی لە رێگەیەك دۆزیوەتەوە و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵی، دەركەوتووە لەلایەن باوكیەوە توندوتیژیی بەرانبەر كراوە و ئەشكەنجە دراوە.

بەپێی راگەیەنراوی پۆلیس رەسافە، ئەو پیاوە لە ناو ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی عوبێدی لە بەغدا گیراوە.

لە كاتی لێكۆڵینەوەدا پیاوەكە ددانی بەوەدا ناوە چەقۆی گەرم كردووە و چەند شوێنێكی جەستەی كچەكەی پێ داغ كردووە، بۆ ئەوەی ناچار بە سواڵكردنی بكات و خەڵكی بەزەییان پێدا بێتەوە.


وشە - رامیار جەواد