هه‌موو مرۆڤێك له ژیانی ئاسایی خۆیدا پێویستی به هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی هه‌یه، سبه‌ی ڤالانتاینه كه به رۆژی خۆشه‌ویستی ناسراوه. له‌م راپۆرته‌دا هونه‌رمه‌ندان راوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌رده‌بڕن و هه‌ریه‌كه و به جۆرێك وه‌سفی خۆشه‌ویستی ده‌كات، زۆربه‌یان پێیان وایه خۆشه‌ویستیی ئه‌م سه‌رده‌مه راست نییه .
نه‌ورۆز شه‌هاب خانمێكی شێوه‌كاری به‌توانایه و خاوه‌ن چه‌ندان تابلۆی جوانه، له‌باره‌ی رۆژی ڤالانتاین ده‌ڵێت، پێش هه‌موو كه‌سێك روومه‌تی پڕنوورانی دایكم ماچ ده‌كه‌م، ئه‌و بۆ من گه‌وره‌ترین سه‌رمایه و خۆشه‌ویستییه، وه‌ك خۆشه‌ویستیی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر زۆر بڕوام پێی نییه، خۆشه‌ویستیی ئێسته ته‌نیا پاره و جوانی و له‌شولاره نه‌ك رۆح و هه‌ست.
ئه‌م خانمه شێوه‌كاره جگه له‌وه‌ی باوه‌ڕی به خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام به هاوڕێیه‌تی ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه، چونكه پێی وایه خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری، گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین خۆشه‌ویستییه كه له نێوان دوو ره‌گه‌زدا دروست ده‌بێت.
سه‌حه‌ر ده‌روێش خانمه ئه‌كته‌رێكی رۆحسووكه و تا ئێسته هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و پێی وایه خۆشه‌ویستیی ئێسته راست نییه و باوه‌ڕی پێ نییه.
زیاتر ده‌ڵێت، ''خۆشه‌ویستیی ئێسته هه‌مووی بۆنی پاره‌ی لێ دێت، بۆیه هیچ باوه‌ڕم پێی نییه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیم نییه و ئێسته به‌نیازی هاوسه‌رگیری نیم، چونكه خه‌ونی گه‌وره‌ترم هه‌یه بێته دی. ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا بیرم له هاوسه‌رگیریی كرده‌وه، ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌مڕۆ كه‌سه‌كه ببینم و به‌یانی هاوسه‌رگیری بكه‌ین، چونكه خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستیی راسته‌قینه‌یه نه‌ك پێش هاوسه‌رگیری ''.
گوڵستان حه‌سه‌ن خانمه ئه‌كته‌رێكی به‌توانایه و ئه‌ویش رای خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی رۆژی ڤالانتاین و گوتی، "ڤالانتاین شتێكی بێ مانایه، ئێمه‌ی مسوڵمان شتێكی وامان نییه به‌ناوی ڤالانتاین واته جه‌ژنی خۆشه‌ویستی، به‌ڵام به‌رای من خۆشه‌ویستی هه‌میشه كه‌سی وه‌فاداری پێویسته، جا كه‌سێك ئه‌گه‌ر وه‌فا و سۆزی هه‌بێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتووه له پێوه‌ندییه‌كه. گولستان ماوه‌ی 14 ساڵه هاوسه‌رگیریی كردووه، به‌ڵام به خۆشه‌ویستی نه‌بووه و به رێكه‌وت ژیانی هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریشی نه‌كردایه، ئه‌وا هه‌ر هاوسه‌رگیری به رێكه‌وتی هه‌ڵده‌بژارد، چونكه خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری دروست ده‌بێت .
هۆگر ته‌نیا كه‌ریم گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشی شاری هه‌ولێره و گۆرانی به‌سه‌ر عاشقاندا ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌و پێی وایه رۆژی ڤالانتاین رۆژی كڕین و فرۆشتنه، چونكه خۆشه‌ویستیی ئێسته بێ به‌ها و بێ مانایه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی جوانه، ماوه‌ی 20 ساڵه هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه، به‌ڵام به رێكه‌وت بووه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری دروست ده‌بێت، بۆیه ئێسته‌یش وه‌ك جاران خۆشم ده‌وێت.
ئه‌فسانه ئه‌مینی شێوه‌كاره و چه‌ندان كاری جوانی پێشكه‌شی هه‌وادارانی كردووه. ئه‌و له‌م راپۆرته‌دا گوتی، ڤالانتاین جگه له مێژوو و پاشخانه‌كه‌ی و له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆ خۆشه‌ویستی رۆژێكی خۆش و جوانه و به‌هاری خۆشه‌ویستییه له وه‌رزێكی پڕ له سه‌رمادا.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''به بڕوای من خۆشه‌ویستی پیرۆزییه‌كی جوان و نایابه و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت خۆشه‌ویستیی راسته‌قینه بداته به‌رانبه‌ری خۆی، به‌و هیوایه‌م پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌وه بن.''
ئه‌م خانمه شێوه‌كاره هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و ده‌ڵێت، ''حه‌ز ده‌كه‌م به پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی شوو بكه‌م.''
سیڤه‌ر ستار خانمێكی ئه‌كته‌ره و بۆ ''وشه'' گوتی، رۆژی خۆشه‌ویستی له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم كچان زۆر پاڵه‌په‌ستۆ له كوڕان نه‌كه‌ن تا دیاری‌یان بۆ ببه‌ن، كوڕانیش كه دیاری‌یان برد، بێ به‌رانبه‌ر بێت چونكه كچ به‌هاداره.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''خۆشه‌ویستی جوانه بۆیه ناشیرینی مه‌كه‌ن، گرنگه هه‌موو رۆژێك یه‌كترمان خۆش بوێت نه‌ك یه‌ك رۆژ به‌ته‌نیا، ئێسته برینپێچێك، خه‌مخۆرێك خه‌مڕه‌وێنێك، پشتوپه‌نایه‌ك، فرمێسكسڕێكم هه‌یه ده‌توانم بڵێم كێوی پشتمه، من حه‌زم له هاوسه‌رگیریی ته‌قلیدی نییه و له كۆتاییدا قه‌ڵه‌می خودا دیاری ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت بزانم كێ هه‌ڵده‌بژێرم، دۆزینه‌وه‌ی پیاوێك له ناو ئه‌و هه‌موو نێره قورسه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، من ده‌توانم هه‌م پیاوێك بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم و هه‌م باوكێك بۆ منداڵه‌كانم.
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق