توێژینەوەیەكی زانستی دووپات دەكاتەوە كە مەلەكردن لەناو ئاوی سارد و بەفراوی، وا دەكات دڵەڕاوكێ نەمێنێت و خەویش ئاسوودە دەكات، بۆیە ئەو كردەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆر بەسوودە.
پێگەی "
عەرەبیە" هەواڵەكەی لە گۆڤاری "پلۆس وەن" وەرگرتووە كە توێژینەوەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بە گوتەی توێژەران كردووە، مەلەكردن لەناو ئاوی سارد و بەفراوی بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆر بەسوودە، بەجۆرێك دڵەڕاوكێ ناهێڵێت و خەویش ئاسوودە دكات.
لەوبارەیەوە ئاماژە بە ئەزموونی تیمی زانستی لە زانكۆی باشووری ئوسترالیا كراوە كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر 12 توێژینەوە كردووە لەبارەی سوودەكانی مەلەكردن لەناو ئاوی سارد و بەفراوی، تێیدا 320 كەسی وەرزشوان و پسپۆرانی بواری تەندروستیی لەشڕێكی بەشدارییان كردووە. لە ئەنجامدا دەركەوتووە لە دوای ئەو مەلەكردنە ئاستی دڵەڕاوكێ بەتەواوی دابەزیوە و خەویشیان ئاسوودە بووە.
تیمەكە دووپات دەكەنەوە كە لە دوای مەلەكردن بە ئاوی سارد و بەفراوی بە 12 سەعات، كەسی مەلەوان بەشێوەیەكی بەرچاو هەست بە نەمانی دڵەڕاوكێ دەكات كە پێشتر هەیبووە، هاوكات بۆ وەرگرتنی پشوویش خەوی ئاسوودەتر بووە.
وێڕای سوودەكانی مەلەكردن لەناو ئاوی سارد و بەفراوی، بەڵام توێژەران هۆشدارییان داوە بەوانەی كێشەی هەوكردنیان هەیە، یان ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دەبێ بۆ مەلەكردن لەناو ئاوی سارد و بەفراوی وریابن، رەنگە بۆ ئەوان كاردانەوەی نەرێنی بۆ تەندروستییان دروست بكات، بۆیە پزیشك دەتوانێ بۆ ئەوانەی كێشەی تەندروستییان هەیە بڕیار بدات ئەو مەلە بكەن یان نا.