هەرچەندە هەڵكەوتەی جوگرافیای سیاسیی كوردستان كەوتووەتە ناوچەیەكی پڕ كێشمەكێشی سیاسی و ناسەقامیگر، بەڵام هەرێمەكە بە ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیر دادەنرێت و هاووڵاتییان و ئەوانەیشی سەردانی دەكەن تیایدا پارێزراون، ئەمەیش لە كاتێكدایە چەندان وڵات لە ناوچەكە و دەوروبەری هەرێم ئەو ئارامی و سەقامگیرییەیان نییە.
لەمبارەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم 13ى شوباتی 2025، سه‌عید هه‌ركى شاره‌زاى سه‌ربازی به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌وه شتێكى روونه، به‌ڵام پێویسته هه‌مووان ئه‌وه بزانن، چه‌ندان وڵات هه‌ن نزیك له هه‌رێمى كوردستان كه هیچ ئارامییه‌كیان تێدا نییه، خه‌ڵك ناتوانن به ئارامى ژیان بكه‌ن، ناتوانن به ئاسووده‌یی بخه‌ون، به‌هۆى ئه‌و پشێوى و شه‌ڕ و ئاڵۆزى و نائارامى و ناسه‌قامگیرییه‌ى كه له وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه.
هەركی ئاماژەی بەوەیش دا، به دڵنیاییه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه هه‌رێمێكه زۆر له وڵاتانى وه‌ك لبنان، لیبیا، یه‌مه‌ن، فه‌له‌ستین، سووریا و عێراقیش كه دراوسێمانه زۆر سه‌قامگیرتره، ئه‌و سه‌قامگیرى و ئارامییه‌ى له هه‌رێم هه‌یه، وه‌ك وڵاته زۆر پێشكه‌وتووه‌كانه كه خاوه‌ن ئابووریی به‌هێزن، چونكه وڵاتى خاوه‌ن ئابوورى؛ ئه‌وانه‌ن كه زۆر سه‌قامگیرن و ته‌ناهییان زۆر له پێشه.
گوتیشى، ئه‌گه‌ر قه‌درى ئه‌و سه‌قامگیرییه نه‌گرین له ده‌ستمان ده‌رده‌چێت، به ئاسان دروست نه‌بووه. ئاماژەیشی دا، دوژمن چاوى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه كه خۆیان له چ حاڵێكدان و خه‌ڵكى كوردستان له چ ئارامییه‌ك دایه.
لای خۆشییەوە موقه‌ده‌م مه‌ریوان ئازیز شاره‌زاى سه‌ربازی به "وشه"ى گوت، پێشمه‌رگه رووبارێك خوێنی داوە، ده‌یان هه‌زار شه‌هیدمان داوه له پێناو ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به ئارامى بخەون، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به ئارامى ژیان بكه‌ن، خه‌ڵك سه‌ر و ماڵیان پارێزراو بێت، خه‌ڵك بتوانن ژیانێكى خۆش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سەیرێكى چوارده‌ورمان بكه‌ین ئه‌وكات له گه‌وره‌یی ئه‌و ئارامییه‌ى خۆمان هه‌ست پێ ده‌كه‌ن، كه چ نیعمه‌تێكى گه‌وره‌یه، ئێمه چیمان هه‌یه و وڵات هه‌یه نیه‌تى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواتى پێ ده‌خوازن.
وشه/ سلێمانی - تایبەت