باوكێک منداڵە هەشت مانگییەكەی سەر دەبڕێت

:: PM:10:51:21/02/2025 ‌

پیاوەكە شوانە، دوای ئەوەی لەگەڵ ژنەكەی دەبێتە دەمەبۆڵەیان، لەداخی ژنەكەی ڕوو دەكاتە منداڵەكەی و سەری دەبڕێت و ئێستە گیراوە.

ئەمڕۆ هەینی، 21ی شوبات، لە پارێزگای "غەربییە" لە باكوری میسر، باوكێك سەری منداڵە كۆرپەكەی لە جەستەی جیا دەكاتەوە و دواتر دەردەكەوێت لە كاتی ئەو تاوانەیدا مادەی هۆشبەری بەكار هێناوە.

ڕووداوەكە لە گوندی شەرباتۆ بووە لە سەنتەری بسیۆنی پارێزگای "غەربییە" كە پیاوەكە شوانی مەڕوماڵات بووە و كاتێ دەگەڕێتەوە ماڵەوە، لەگەڵ هاوسەرەكەی دەمەبۆڵەیان دەبێت، بە شێوەیەك دەنگیان گەیشتووەتە دراوسێكانی، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە سەری، لە داخی ژنەكەی سەری منداڵەكەی لێ كردووەتەوە و فریای ڕزگاركردنی ناكەون.

وەك ژنەكە گێڕاوێتییەوە، كاتێ زۆر تووڕە بووە، منداڵەكەی هەڵگرتووە و بە چەقۆیەكی سەربڕینی ئاژەڵ، سەری لە جەستەی دەكاتەوە و ڕێك خۆشی دەچێتە بنكەی پۆلیس و خۆی ڕادەستی یاسا دەكات.







وشە - تایبه‌ت