لە رووی فەلەكناسییەوە كەی یەكەم رۆژی چەژنە؟

:: PM:04:50:11/03/2025 ‌

ئەگەرچی لە ئاینی ئیسلام وادەی دەست پێكردنی مانگەكان بە بینینی هیلالی نوێی ئەو مانگە بەستراوەتەوە، لەوانە مانگی رەمەزان و جەژنەكان، بەڵام لە رووی فەلەكناسییەوە پێشوەختە پێشبینی دەكرێت، پەیمانگەی نیشتمانی توێژینەوە فەلەكناسی و جیۆفیزیكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای میسر پێشبینیی وادەی بینینی هیلالی مانگی شەوال دەكات. 

پەیمانگەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، هیلالی مانگی شەوال لە سەعات 1:00ی نیوەڕۆ بە كاتی قاهیرە لە رۆژی شەموو 29ی رەمەزان، دەكاتە 29ی ئاداری 2025 لەدایك دەبێت و لە دوای خۆرئاوابوون ماوەی حەوت خولەك بە ئاسمانی شاری مەكە و 11 خولەكیش بە ئاسمانی شاری قاهیرە دەمێنێتەوە، واتە شەوی بینینی مانگ.

پەیمانگەكە سەبارەت بە بینینی هیلالی مانگی شەوال و جەژن لە ناوچەكانی تر گوتی، لەو ناوچانە لە شەوی 29ی ئادار هیلالی مانگی شەوال دەبینرێت، لە مۆریتانیا و مەغریب و جەزائیر و توونس و لیبیا و سوودان و توركیا و ئوردن و سووریا و ئێران و سعوودیە و فەلەستین و عێراق و كوێت و باشووری ئەفریقیا و بەحرێن و قەتەر و ئیمارات و عەمان و پاكستان و ئەندەنووسیا و ئەمەریكا و بەریتانیا و رووسیا و پیڕۆ و بەرازیل.  

بەو پێیە رۆژی یەكشەم 30ی ئاداری 2025 دەبێتە سەرەتای مانگی شەوال و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل