ئەو پزیشكە گیرا كە هاوسەر و سێ كەسی تری لە ماڵی خەزوورانی كوشت

:: AM:04:01:14/03/2025 ‌

 

ئاسایشی هەولێر گرتنی ئەو پزیشكەی راگەیاند كە هاوسەرەكەیی و سێ كەسی تری لە كەسوكاری هاوسەرەكەی كوشتووە و لە راگەیەنراوێكدا روونی كردووەتەوە كە رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و تاوانەكەیش بە چەكی جۆری دەمانچە ئەنجام دراوە. 

ئەمشەو پێنجشەم 13ی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، پاش ئەوەی  لە رووداوێكی  تەقە کردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەر کەوت تۆمەتبار(س ، م ، ع) کە پیشەی پزیشکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەری و خوشکی هاوسەری و خەزوور و خەسووی. 

دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار(س ، م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لایەن هێزەکانمانەوە گیرا.



 



وشە - پۆڵا مەحموود