ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای کوردستان رەشنووسی ئەو دستوورەی رەت کردەوە کە دوێنێ پێشکەشی ئەحمەد شەرع کرا و دواتر لە لایەن شەرعەوە واژۆ کرا.
لە راگەیاندنەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەڕیی دیموکراتیکی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا باس لەوە کراوە کە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر رووخانی رژێمی بەعس و خۆشحاڵی گەلی سووریا کە دژی ئەو دەسەڵاتە و کردەوە سەرکوتکارییەکانی ڕاپەڕی، بەڵام رەشنووسی نوێی دەستوور نەریتییە و هاوشێوەی پێوەرەکان و ستانداردەکانی پێشووی حکوومەتی بەعسە و پێچەوانەی تایبەتمەندیی و فرەرەنگیی سووریایە.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە رەشنووسەکە ساختەکردنێکی راستەقینەی ناسنامەی نیشتمانیی و کۆمەڵایەتی سووریایە، چونکە بێبەشە لە شوێنپەنجە و رۆحی ڕۆڵەکانی سووریا و پێکهاتە جیاوازەکانی وەک کورد و تەنانەت عەرەب هەروەها سریان و ئاشوور و پێکهاتەکانی تری سووریا.
ئیدارەکە پێی وایە سووریا پێویستی بە هاوکاریی رۆڵەکانی و یەکگرتنیانە بۆ دیاریکردنی داهاتووی دیموکراتیی خۆیان و
پێداگری کردووە کە رەشنووسەکە بێبەشە لە پێوەرەکانی فرەچەشنی نیشتمانیی سووریا و بێبەشە لە بەشداریی ڕاستەقینەی پێکهاتەکانی سووریا وگوزارشت لە بیرکردنەوەی تاکەکەسی دەکات و درێژکراوەی دۆخی پێشووە.
لە بەشێکی هەڵوێستەکەدا هاتووە ''ئەم راگەیاندنە خواستەکانی گەلەکەمان ناخاتە روو و راستیی ناسنامە رەسەنەکەی لە سووریا درک پێناکات و بە شێوەیەک و چوارچێوەیەکە کە هەوڵەکانی بەدیهێنانی دیموکراسی راستەقینە لە سووریا لاواز دەکات و بەندەکانی دوورن لە سووریا و هیواکانی گەلەکەی.''
لە کۆتاییدا روونی کردووەتەوە کە دەستووری راستەقینە ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکان بەشداری تێدا دەکەن و لەسەری رێک دەکەون وەک رێڕەوی دیموکراتی بەردەوام بۆ داهاتووی سووریا و داهاتووی نەوەکانی.
ئیدارەکە هیواخوازە هەندێک لە کردار و بیروباوەڕە تەسکەکان نەیانگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفر چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە برینی سووریا دووبارە خوێنی لێ بچۆڕێت.
جێی باسە دوێنێ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا رەشنووسی دەستووری قۆناغی كاتیی سووریای پەسند كرد، هیوای خواست ببێتە سەرەتایەكی باش بۆ گەلی سووریا لە سەر رێگەی بنیاتنان و پەرەسەندن، ئەوەش دوای خوێندنەوەی بڕگەكانی دەستوورەكە لە كۆشكی گەل لە دیمەشق لە لایەن لیژنەی داڕشتنی رەشنووسەكە.
بەپێی لیژنەی راسپێرداو بۆ داڕشتنی دەستووری قۆناغی كاتی لە سووریا، ئەوان پشتیان بە دەرهاوێشتەكانی كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بەستووە، كە بەر لە ماوەیەك لە دیمەشق ساز کرا و چەند بڕیارێكی دا لەوانە داڕشتنی دەستووری كاتیی سووریا.
بەپێی رەشنووسەکە ئاینی دەوڵەت ئیسلامە و فیقهی ئیسلامی سەرچاوەی سەرەكیی یاساكانە و ئەنجوومەنی كاتیی گەل دەسەڵاتی یاسادانان و سەركۆمار دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەڕێوە دەبەن، قۆناغی كاتی لەو وڵاتە بە پێنج ساڵ دیاری كراوە و لەو ماوەیە سەركۆمار مافی راگەیاندنی باری نائاسایی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەیە.
هەر بەپێی رەشنووسەكە دادگای دەستووری ئێستە هەڵدەوەشێتەوە و دادگایەكی كاتی شوێنی دەگرێتەوە، لیژنەیەكیش بۆ داڕشتنی دەستوورێكی هەمیشەیی بۆ سووریا پێك دەهێنرێت، مافەكانی ژن لە فێربوون و كاركردن و بەشداریكردن لە كاری سیاسی فەراهەم دەكرێت، جیا لە فەراهەمكردنی ئازادی و مافی رادەربڕین.
جێی باسە یەکێکی تر لە مەرجەکان ئەوەیە ئەوەی سەرۆکایەتی سووریا دەکات هەر دەبێت مسوڵمان بێت و بە هیچ شێوەیەک باسی لە مافی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریا نەکردووە.
ئەو رووداوە چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەسەر هەشت خاڵ رێککەوتن کە لە لایەن کۆمەڵگەی سووریا و کۆمەڵگەی عەرەبی و نێودەوڵەتیش پێشوازی لێ کرا.
خاڵەکانی رێککەوتنەکە:
١-- گره‌نتیكردنی مافی هه‌موو سوورییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی بێ گوێدانه پاشخانه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان.
٢- كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ده‌وڵه‌تی سووریا گره‌نتی مافی هاووڵاتیبوونی ده‌كات و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی بۆ دابین ده‌كات.
٣- راگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا.
٤- تێكه‌ڵكردنی هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا، له‌ناویاندا ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه و كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كان.
٥- گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره سوورییه‌كان بۆ شارۆچكه و گونده‌كانیان و دابینكردنی پاراستنیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه.
٦- پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی سووریا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌سه‌د و هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌كرێن.
٧- ره‌تكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی دابه‌شبوون و رقوكینه و هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریادا.
٨- لیژنه جێبه‌جێكاره‌كان كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه له كۆتایی ئه‌مساڵ تێنه‌په‌ڕێت.