دوای كۆتاهاتنی كۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی ڤیدیۆییان بڵاو كردەوە.
لە پەیامە ڤیدیۆییەكەدا كە كەناڵ هەشتیی سەربە بافڵ تاڵەبانی بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی یەكێتی دەڵێ، كۆبوونەوەكەمان زۆرباش بوو، لەسەر زۆر پرسی ستراتیجی رێككەوتین و ئامانجی هەردووكمان ئەوەبوو حكوومەتی داهاتوو بە زوویی پێكبهێنرێ.
دوای قسەكانی بافڵ تاڵەبانی روو دەكاتە كامێراكە و دەڵێ، دەبوو سەرەتا پرسیار لە جەنابی كاك مەسروور بكەی.
دواتر مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، دوو كۆبوونەوەی ئەرێنی و باشمان كردووە بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەی كە گرنگن، بۆیە ئومێد دەخوازین تیمەكانی نێوان هەردوولا بگەنە ئەنجامی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە زووترین كاتدا.
لە كۆتایشدا تەوقەیەكی گەرم دەكەن و بافڵ تاڵەبانی بە ئینگلیزی دەڵێ، سیوسون" بەمزووانە دەتبینمەوە"