بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەرداگرتنی سێ كیلۆ لە مادەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.
ئاسایش رای گەیاندووە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەكانەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح،أ،ع) و (ج،ح،خ)، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە گیران.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، لە كاتی گرتنیان دەست بەسەر بڕی سێ كیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) و (مەریجوانە)دا گیراوە، كە بەشێوەی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیان حاشاریان دابوو تا دەربازی ناو هەولێری بكەن.