زیره‌كی شتێك نییه جێگیر بێت و گه‌شه نه‌كات، به‌ڵكو زۆر خوو و هه‌وڵ هه‌ن وا ده‌كه‌ن مرۆڤ گه‌شه به مێشكی خۆی بكات و زیره‌كتر بێت. بۆ ئه‌وه‌یش چه‌ندان توێژینه‌وه ئه‌نجام دراون كه پێوه‌ندییان به هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانی مێشك و سه‌رنج هه‌یه، بۆیه زانایه‌كی پسپۆر له بواری زانستی ده‌روونی، له چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه به چه‌ند خوو و هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌شه‌پێدانی زیره‌كیی مرۆڤ.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری كه هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی "WebMD" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك ستراتیجی هه‌ن كه مرۆڤ ده‌توانێ له رێگه‌یانه‌وه گه‌شه به زیره‌كیی خۆی بكات، ئه‌ویش به باشتركردنی ئه‌ركه‌كانی مێشك. بۆ ئه‌وه باس له ئه‌قڵی گه‌شه‌كردوو ده‌كرێت كه كارۆل دویك زانای ده‌روونی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی داناوه. ئه‌و زانایه ده‌ڵێت بیرۆكه‌ی ژیری و به‌هره و تواناكان جێگیر نین، به‌ڵكو ده‌توانرێ هه‌وڵی فراوانكردنیان بدرێ و گه‌شه‌یان پێ بكرێت.
زاناكه باس له‌وه ده‌كات، كه‌سانێكی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و میتۆده كار ده‌كه‌ن كه ده‌توانن خۆیان فێری چه‌ندان به‌هره بكه‌ن و تواناكانیان گه‌شه پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌یش رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ده‌بنه‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام نابێت، به‌ڵكو ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه، بۆ نموونه فێربوونی زمانی نوێ یان فێربوونی ئامێرێكی موزیك یان هه‌ر شتێكی تر.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه رێكیی جه‌سته راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی مێشك، ئه‌ویش رێكخستنی سیستمی خۆراكی و راهێنانی وه‌رزشی و حه‌سانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوكێ ده‌گرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن توانای سه‌رنجی مرۆڤ زۆر گه‌شه بكات. بۆیه ئه‌و خۆراكانه‌ی ته‌ندروستی باشتر ده‌كه‌ن، به‌هه‌مانشێوه پارێزگاری له مێشك ده‌كه‌ن له ماندووبوون به‌تایبه‌تی كه مرۆڤ ده‌چێته ناو ساڵه‌وه. هه‌روه‌ها هۆكاره له جۆر و كاته‌كانی خه‌و كه به‌لای كه‌مه‌وه مرۆڤ پێویستیی به هه‌شت سه‌عات له شه‌و و رۆژێكدا هه‌یه، ئه‌وه ئاگایی و تێگه‌یشتن و بیره‌وه‌ری گه‌شه پێ ده‌كات و مرۆڤ زیره‌كتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و زانایه دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ مێشكتان زیاتر گه‌شه بكات و زیره‌كتر بن، هه‌وڵی فێربوونی زمانی نوێ بده‌ن، یان فێربوونی ژه‌نینی ئامێرێكی موزیك، یاخۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن بیره‌وه‌ری و سه‌رنجتان باشتر بێت و دواتریش پێوه‌ندییان به زیره‌كییه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وانه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانه‌وه‌یه مرۆڤ پێیان ده‌گات.
دواتریش كارۆل دویك زانای ده‌روونی، ئاماژه به هه‌ندێك یاریی ئه‌لیكترۆنی ده‌كات كه بۆ كات به‌سه‌ربردن به‌كار ده‌هێنرێن و پێی وایه، ئه‌وانه‌یش سوودیان بۆ راهێنانی مێشك ده‌بێت و به‌هۆیانه‌وه مرۆڤ زیره‌كتر ده‌بێت.