لە هەڵوێستێكی جیادا، باوكی گەنجێك كە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دابوو، بڕیاری دا لە لایەنی بەرانبەری خۆش بێت، سوڵحە عەشایەرییەكەی تەنیا بە 50 هەزار دیناری عێراقی كرد.
جێگەی ئاماژەیە لەناو عەشیرەتەكانی عەرەبی عێراقی لەكاتی رووداوێكی نەخوازراودا سوڵح كردن بڕێكی پارەی زۆر وەردەگیرێت تەنانەت ئەگەر رووداوەكە بە ئەنقەستیش نەبووبێت، بەڵام ئەم رووداوی لێخۆشبوونە كە لەناو كورددا زۆر باوە، لەلایەن ئەم عەرەبەوە بووەتە جێگەی باسی سۆشیال میدیای عەرەبی عێراقی.
رووداوەكە لە پارێزگای سەلاحەدین رووی داوە و گەنجێك لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە، بەڵام بە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو باوكی گەنجەكە لە بەرانبەرەكەی دەبوورێت و دەڵێت تەنیا 50 هەزار وەك سوڵحی عەشایەری وەردەگرم.