لە ئەڵمانیا لە ئاهەنگی نەورۆز، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو كەس شەڕ دروست دەبێت و لە ئەنجامدا كەسێكیان دەكوژرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 23ی ئادار، گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی بایرن رای گەیاند، دوو كەس لە كاتی گێڕانی ئاهەنگی نەورۆزدا بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا یەكێكیان بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر بەرانبەرەكەی و كوشتوویەتی.
گوتەبێژی پۆلیس هاوكات رای گەیاند، تۆمەتبار گیراوە و ئاهەنگەكەیش لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دراوە بۆ ئەوەی بەشدارانی تری ئاهەنگەكە وەك شایەتحاڵ لەلایەن پۆلیسەوە گوتەیان لێ وەربگیرێت.
جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستە وردەكاری زیاتر لەبارەی رووداوەكە نازانرێت و دیار نییە كە كوژراو و بكوژ خەڵكی كام ناوچەی كوردستانن.