تیلیسكۆپی جیمز وێب وێنه‌یه‌كی نوێی ره‌وانه‌ی زه‌وی كرد كه له مه‌ودای 630 ساڵی تیشك گیراوه، دیمه‌نه‌كه زۆر سه‌رنجڕاكێشه و به تۆرنادۆی گه‌ردوون ناودێر كراوه.
پێشتر تیلیسكۆپهكه وێنه‌ی تری سه‌رنجڕاكێشی بۆ زه‌وی ناردووه و وێنه‌ی نوێ له وێنه‌كانی پێشتر روونتر دیاره. وێنه‌كه یارمه‌تیی زانایان ده‌دات له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی گه‌ردوون باشتر تێبگه‌ن.
وزه‌ی تێلێسكۆپهكه له تیشكی خۆر دابین ده‌كرێت كه له‌مدواییانه‌دا جێی تیلیسكۆپی هابیلی گرته‌وه. تیلیسكۆپی هابیل نزیكه‌ی 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ره‌وانه كرابوو، به‌ڵام ئه‌ویان 340 هه‌زار میل له دووریی زه‌وی بوو، كه‌چی وێب سێ هێنده دوورتره، جگه‌له‌مه 100 هێنده هه‌ستیارتره.
تیلیسكۆپی پێشكه‌وتووی جیمز وێب خاوه‌نی 18 ئاوێنه‌ی شه‌شپاڵووه و له كانزای بریلیۆم دروست كراوه و دواتر ئاوه‌زێڕ كراوه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له تیشكی 100 ملیۆن ساڵی دوای ته‌قینه‌وه‌كه زانیاری وه‌ربگرێت.
زانایان له‌گه‌ڵ درێژه‌دان به لێكۆڵینه‌وه له دروستبوونی یه‌كه‌م ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كانی گه‌ردوون، له قووڵایی گه‌ردوونیش ده‌كۆڵنه‌وه كه به كونه‌ڕه‌شه‌كان ناسراون.
خێرایی تیشك له چركه‌یه‌كدا 300 هه‌زار كیلۆمه‌تره، ساڵی تیشك بریتییه له‌و مه‌ودایه‌ی تیشك له ماوه‌ی ساڵه‌كدا ده‌یپێوێت.
گریمانه ده‌كرێت 13 ملیار و 800 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه رووی دابێت و گه‌ردوون دروست بووبێت.