بەرپرسێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رای دەگەیەنێت، تا 72 سەعاتی تر فڕۆكەخانەكانی كوردستان بۆ پێشوازیی لە گەشتەكان ئامادە دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە گوشە"ـی راگەیاند، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراقی، بڕیار درا بە كردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان.
زیاتر گوتی، ئێستە هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەرێم خەریكی ئامادەكارین بۆ رێكخستنەوەی خشتەی گەشتی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی.
باسی لەوەش كرد، لە ماوەی 72 سەعاتدا فڕۆكەخانەكانمان لە هەرێم ئامادە دەبن بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران.
ئەوە لە كاتێكدایە دوای 39 رۆژ لە شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، شەوی رابردوو بڕیار درا بۆ ماوەی 15 رۆژ شەڕ رابگرن و دەست بە گفتوگۆ بكەن.