ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری دوو به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی پلانی سزادانی به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كات و له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌وان پشتیوانی ته‌واویان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌میانه‌ی جه‌نگ دژی ئێران نه‌كرد.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی هاتووه، پلانه‌كه بریتییه له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ، كه به بڕوای كۆشكی سپی هاوكارنه‌بوون له جه‌نگ دژی ئێران، له به‌رانبه‌ردا به‌شێك له وڵاتانی ناتۆ پشتیوانی زۆریان پێشكه‌شی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد.
قسه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كۆشكی سپییه‌وه له كاتێكدایه پێشتر تره‌مپ له تۆڕی تروس سۆشیال بڵاوی كرده‌وه، ناتۆ ئاماده نه‌بوو كاتێك پێویستمان پێی بوو، جارێكی تریش بوونی نابێ ئه‌گه‌ر دووباره پێویستمان پێی بێته‌وه.
هاوكات پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه واشنتن تاوتوێی كشانه‌وه له هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان ڕه‌تیان كرده‌وه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز بكه‌ن.