به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه له‌میانه‌ی هێرشه‌كان له ماوه‌ی 39 ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانیویانه نیوه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئێران به ته‌واوی تێبشكێنن و زیانێكی گه‌وره به هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نن.
ئه‌و
به‌رپرسه به ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ڕاگه‌یاندووه، كه به گوێره‌ی ئاماره‌كان ئێسته نیوه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئێران به ته‌واوی له‌كاركه‌وتوون و خاپووركراون، له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، 90%ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه له ئه‌نجامی جه‌نگه‌كه برینداربوون، ئێسته چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه خزمه‌تی سه‌ربازی.
پێشتر پیت هیگسه‌س وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه واشنتن سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێران تۆمار كرد و تاران تكای كردووه تا ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ته‌نیا 10%ی توانا و هێزی سه‌ربازی خۆمان بۆ شكستهێنانی ئێران به‌كارهێنا و به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی به ته‌واوی كۆتایی پێهاتووه و كارگه‌كانی پیشه‌سازی سه‌ربازی ئێران له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌ڕاڵ دان كیین گوتی، ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران پێكران و سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا ده‌بن.