كەشناسی پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو كردەوە و بەپێی پێشبینییەكانی، سبەی كەشوهەواكەی بۆ گەشت و سەیران لەبارە و تەنیا لە چەند ناوچەیەك ئەگەری نمەباران هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان. لە هەندێ كاتدا باران بەشێوەی بارانی بەهاری و گەواڵەبارانی كورتخایەن دەبێت، هەندێ ناوچە كەشەكەیان سەقامگیر دەبێت و هەندێ ناوچەی تر كەشەكەیان ئەگەری لێزمەبارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورەتریشقە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
بۆ سبەی هەینی كەشناسی پێشبینی كردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران، هەندێك كات بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت.
پلەكانی گەرما بە نزیكی یەك تا سێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی