هێرشە درۆنییەكان زیانی گەورە بە شوێنی خوێندنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی گەیاندووە

:: AM:11:15:09/04/2026 ‌
لە سلێمانی بەهۆی هێرشە درۆنییەكان، پەیمانگەكانی ئاوات و ڕووناكی و سەنتەری ڕۆشنایی زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەی تەواوەتی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، زیانەكانی سەنتەر و پەیمانگەكان لەو شارە كە بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییەی لە گەڕەكی بختیاری كرایە سەر خانوویەك، زیانیان بەركەوتبوو.

ئەو پەیمانگایانە نزیكی شوێنی جیۆگرافی دامەزراوەكانن لەو خانووەی لە گەڕەكی بەختیاری  هێرشی درۆنی كرایە سەر، پەیمانگەكانی ئاوات و ڕووناكی بۆ نابینایان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، سەنتەری ڕۆشنایش زیانی كەمتر بەركەوتووە، بەڵام ئێستە شیاو نییە بۆ قوتابیان و سوودمەندان تا بەردەوامی بەخوێندن بدەن، پێویستە بەزوویی هەوڵی نۆژەنكردنەوە یان دروستكردنەوەی باڵەخانەكان بدرێت.

 ئێستە بەشی ئەندازیاریی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، هەستاون بۆ دیاریكردنی زیانەكان، لایەنی پێوەندیدار و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەفەرمی لە زیانەكان ئاگادار دەكەنەوە.



وشە - رامیار جەواد