چاودێرانی سیاسی بۆ ماڵپەڕی ئیرەم نیوز دووپاتی دەكەنەوە، ئێران بە نهێنی رێككەوتنی كردووە، بۆ رزگاركردنی خۆی، میلیشیای حزبوڵا دەكاتە قوربانی.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان،
چاودێرانی سیاسی لێدوانیان بۆ ئیرەم نیوز داوە و دووپاتی دەكەنەوە، بۆ رزگاركردنی خۆی، ئێران حزبوڵای كردووەتە قوربانی. ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن رێككەوتنێكی نهێنی لە نێوان لایەنەكان هەیە، ئێران وازی لە حزبوڵا هێناوە بۆ پارێزگاری لە رژێمەكەی خۆی.
ئەحمەد عەتا توێژەر لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی بۆ ئیرەم نیوز دووپاتی دەكاتەوە، ئێران وەك رابردوو نییە، ناتوانێ مەرجی ئاگربەست لە لبنانیش بسەپێنێت و بە باشیش دەزانێ ئەمەریكا و ئیسرائیل، ئارەزووی هەڵوەشاندنەوەی حزبوڵا دەكەن بۆ گەرەنتی تەناهیی باكوری ئیسرائیل.
بەگوێرەی لێكدانەوەی چاودێران، ئێستە دوو خاڵ بە لای ئێرانەوە گرنگن، یەكەمیان پاراستنی 400 كیلۆگرام یۆرانیومی پیتێنراو، دووەمیش پاراستنی رژێمەكەیەتی.