به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی ئاشكرای كرد، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های چالاكییه ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ستاوه و گۆڕانی ڕیشه‌یی له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران دروست بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگ له‌و وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌رنامه ناوكییهكهیشی ئامانجی هێرشبه‌رانی سه‌ر ئێرانه.
رافائیل
گرووسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی ئاشكرای كرد، ناتوانرێ پێشبینی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كۆتاییهاتنی جه‌نگی ئێران بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه و چاودێریكردنی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران به چڕی له ڕێككه‌وتنه‌كه جێگیر نه‌كرێت، ڕۆڵی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی گرنگه بۆ گه‌ره‌نتی پابه‌ندبوون به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و دۆسیه هه‌ستیاره له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئاژانسه‌كه‌یان له‌و كاته‌ی هێرشكرایه سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئیمارات به په‌له هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو ئێران بۆردمانی وێستگه‌ی بهراكهی بۆ وزه‌ی ناوكی كرد و ئێسته‌یش ئاژانسه‌كه پشتیوانی ته‌كنیكی و مه‌عنه‌وی پێشكه‌شی ئیمارات ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئێمه ته‌نیا چاودێری به‌رنامه ناوكییه‌كان ناكه‌ین و بگره ئێسته پشتیوانی ته‌كنیكی و هونه‌ری پێویست و گرنگ پێشكه‌شی ئیمارات ده‌كه‌ین، تا هه‌موو مه‌ترسییه‌كی دزه‌كردنی ئه‌تۆم له وێستگه‌كه له‌ناوببرێ و كۆتایی پێ بهێنرێت.