به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، جه‌نگ دژی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه له‌لایه‌كه‌وه بووه‌ته هۆی لاوازكردنی ته‌واوه‌تی ئێران و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش وایكردووه كه ئیمارات و ئیسرائیل زۆر له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه و په‌ره به پێوه‌ندیی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و بازرگانییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات بده‌ن.
ئه‌و
به‌رپرسه باڵایه بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له ته‌لئه‌بیب و ئه‌بوزه‌بی له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوهندییهكانیاندان، ده‌رفه‌ت له زۆر بواریش هه‌ن تا هه‌ردوولا هاریكاری یه‌كتر ببن، هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش ڕووی له زیادبوون كردووه، نه‌ك ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، بگره له بواره‌كانی تریشه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه ڕه‌تی كرده‌وه زانیاری له‌باره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بدات، له‌وه‌ی ئیسرائیل سیسته‌می گومه‌زی ئاسنینی به‌رگری ئاسمانی خۆی له كاتی جه‌نگ و سه‌ربازانی ئیسرائیلی بۆ به‌كارخستنی ئه‌و سیسته‌مه ڕه‌وانه‌ی ئیمارات كردبێ، هاوكات ئاماده‌یش نه‌بوو زانیاری و بۆچوون له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال بدات، كه پشتڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌كرده‌وه، كه ئیمارات ده‌یان بۆردمانی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر ئامانجه جیا جیاكان له ناو خاكی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئیسرائیل سه‌لماندی دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی ئیماراته و وڵاتانی تر له ته‌ك ئیمارات نه‌وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل هه‌موو توانای خۆی پشتیوانی له‌و وڵاته كرد، له كاتێكدا وڵاتانی تر ده‌یانه‌ویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی پێش جه‌نگ و هه‌موو شتێك قبووڵ بكه‌ن.