وەزارەتی دەرەوەی كوێت رای گەیاند، لە هێرشەكەی شەوی رابردوو كە ئێران بۆ سەر خاكی كوێت ئەنجامی داوە، كەسێك كوژراوە و چەندانی تریش بریندارن و زیانیش بە دامەزراوەی شاندە دیپلۆماسییەكان گەیشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، وەزارەتی دەرەوەی كوێت لە راگەیەنراوێكدا، ئەو زیانانە ئاشكرا دەكات كە لە ئەنجامی هێرشەكەی ئێران بەر كوێت كەوتووە. وەزارەتی دەرەوەی كوێت دەڵێ، "كەسێك كوژراوە و چەندانی تریش بریندارن".
لەبارەی زیانە مادییەكانیش دەڵێ، "زیان بەر لە دامەزراوە گرنگەكان گەیشتووە، لە ناویاندا شاندە دیپلۆماسییەكانیش زیانیان بەركەوتووە".
شەوی رابردوو ئێران بە چەند مووشەكێك هێرشی كردە سەر فڕۆكەخانەی كوێت، بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمیی ئێران، ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشێكی ئەمەریكا بووە كە كراوەتە سەر ئێران.