سبەی كرایە پشوو

:: PM:01:03:03/06/2026 ‌
سبەی لە تەواوی فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرایە پشوو، ئەو پشووە بەبۆنەی رۆژی غەدیرە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕای گەیاند، بڕیار درا سبەی پێنجشەم هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستاندا ببێتە پشووی فەرمی.

جەژنی غەدیر رۆژی 18ـی مانگی زولحیجەی ساڵی كۆچی دەكات كە ئەمساڵ دەكەوێتە چواری مانگی حوزەیران.
 
دیاریكردنی ئەو پشووە لەلایەن پەرلەمان، لەسەر پێشنیاری سەدر بوو، بە هۆكار و پشتیوانیی سەرەكیی دانانی رۆژی غەدیر بە پشووی فەرمی لە عێراق هەژمار دەكرێت.

جەژنی غەدیر جەژنێكی ئیسلامییە كە مسوڵمانانی شیعە لە 18ی زولحیجەی هەموو ساڵێكی كۆچیدا ئاهەنگ دەگێڕن، ئاهەنگ بۆ ئەو ڕۆژەی كە پێغەمبەر وتاری پێشكەش كرد و تێیدا عەلی كوڕی ئەبی تالیبی وەك باوكی مسوڵمانان دەستنیشان كرد، ئەو بۆنەیەش لە ساڵی 10 كۆچی بوو.



وشە - رامیار جەواد