له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز، سوپای ئه‌مه‌ریكا گورزێكی فره‌وان و كوشنده‌ی له هێزه‌كانی ئێران وه‌شاند.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ پێگه‌ی "
ئه‌كسیۆس" بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا پێنج هێنده‌ی بۆردمانه‌كانی پێشوو فره‌وانتر و به‌هێزتر بووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئامانجی بۆردمانه‌كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و سیسته‌می چاودێری كه‌ناراوه‌كان و مووشه‌كی وشكایی-ئاسمانی و بنكه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كی كروزی دژه كه‌شتی، جیا له بنكه‌ی هه‌ڵدانی درۆن و دامه‌زراوه‌ی به‌نده‌ره‌كان.
له‌گه‌ڵ بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رز له دوورگه‌ی قه‌شم و به‌نده‌ر عه‌باس و شاری سیریكی كه‌ناراو بیسترا، هاوكات ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌نگی شه‌ش ته‌قینه‌وه له دوورگه‌ی قه‌شم و حه‌وت ته‌قینه‌وه له شاری سیریك بیستراوه.
هاوكات فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپاتی كرده‌وه، كه هێرش و بۆردمانه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئێران دێ بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كه دوێنێ دووشه‌م ئه‌نجام درا.