سوپای كوێت به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی و درۆن ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆردمانی چڕی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته كرد.
سوپای
كوێت له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، ئێسته سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كوێت به‌رپه‌رچی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی دوژمن ده‌داته‌وه.
هاوكات سوپاسالاری ئه‌و وڵاته هاووڵاتییانی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له وڵات ده‌بیسترێن، جێگه‌ی مه‌ترسی و ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی نییه، بگره مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی كوێته كه له ئاسمانه‌وه مووشه‌ك و درۆنی دوژمن ده‌پێكێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای كوێت له تۆڕی ئێكس هاتووه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی خۆتان بن، كه ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانه‌وه پێشتر ده‌ركراوه.
ئه‌و پێشهاته نوێیه له كاتێكدایه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ناوچه‌كه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له ڕێی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه.