وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حرێن به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد، كه زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه و هۆشیاركردنه‌وه لێ دراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یان پێگه و ئامانجی ئێرانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆردمان كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی
به‌حرێن كه له تۆڕی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه لێ درا، داوا له هاووڵاتییان و نیشته‌جێبووانی وڵات ده‌كه‌ین به ئارامی به‌ره‌و نزیكترین شوێنی ئارام و سه‌لامه‌ت بڕۆن و چاودێری هه‌واڵه‌كان له ڕێی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی به‌حرێن له كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دوێنێی ئێرانی بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان دایه‌وه، كه ئێران به مووشه‌ك كه‌شتییه‌كی سعوودی و یه‌كێكی تری بۆردمان كرد و زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندن.
له وه‌ڵامدا سوپای ئه‌مه‌ریكا به چڕی بۆردمانی ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی باشووری ئێرانی كرد و ده‌یان بنگه و پێگه‌ی سه‌ربازی و ستراتیجی ئێرانی بۆردمان كرد.
تاران دوای بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و مووشه‌ك و درۆنی ئاراسته‌ی كوێت و وڵاتانی كه‌نداو كرد، تا ئێسته‌یش له به‌حرێن ته‌نیا زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه لێ دراوه، به‌ڵام سوپای كوێت بڵاوی كرده‌وه، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رپه‌رچی هێرشی درۆنی و مووشه‌كی ئێران ده‌داته‌وه.