هێرش كرایە سەر شارێكی ئێران

:: AM:09:52:08/07/2026 ‌
ئاژانسی میهری ئێرانی رای گەیاند، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە شاری بوشەهری ئێران بیستراون. هەمان ئاژانس لە زاری گوتەبێژی سوپای پاسداران بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی پاسداران درۆنێكی ئەمەریكایان خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، چەند تەقینەوەیەك لە پارێزگای بوشەهر بیستراون و تا ئێستە هۆكارەكەی دیار نییە. بەڵام بەگوێرەی لێدوانی سوپای پاسداران بێت، تەقینەوەكان لە ئەنجامی هێرشی ئەمەریكا بووە.

حوسێن موحیبی گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێ‌، "لە كاتی هێرشەكەی ئەمەریكا فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە جۆری MQ9 ، لەلایەن سیستمی بەرگریی سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە".

ئەمەریكا شەوی رابردوو چەند هێرشێكی سنوورداری كردە سەر ئێران و لە وەڵامدا ئێران هێرشی كردە سەر بەحرێن و كوێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل