سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا دووپات لە سەرکەوتوویی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە هێرشەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئێران ناچار بە پاشەکشەکردن دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا بۆ «فۆکس نیوز» ڕای گەیاند، بەردەوام دەبن لە وەشاندنی لێدانی بەهێز بۆ سەر ئێران. ئاماژەی بەوەیش کرد، هەموو کردەوە سەربازییەکان کە دژی ئێران ئەنجام دەدرێن بە تەواوی بە باشی و بەپێی پلانەکان بەڕێوە دەچن.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، دووپاتی کردەوە کە ئەوەی پێویستە ئێستە ئەنجامی بدەن تەنیا بەردەوامبوونە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان. ترەمپ روونیشی کردەوە، بە بەردەوامبوونی ئەم سەرکەوتنانە لە کۆتاییدا ئامانجەکە دەپێکێت و تاران هیچ ڕێگە و بژاردەیەکی دیکەی لەبەرانبەردا نامێنێتەوە جگە لەوەی پاشەکشە بکات.