بکوژی هاووڵاتییەکەی هەولێر لە دهۆک گیرا

:: PM:08:04:31/07/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دهۆک، لە ماوەیەکی کەمدا توانینیان تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوێکی کوشتنی گەڕەکی باداوە لە شاری دهۆک دەستگیر بکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکرنەوەی تیمەکانی پۆلیس لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتووە. دەستبەجێ تیمەکانی بەدواداچوون کەوتنە کار و خۆشبەختانە لە ماوەیەکی کەم و پێوانەییدا، بە هەماهەنگییەکی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

پۆلیس ئاماژەی بەوەیش کردووە، بەپێی زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خوێندارییەوە ڕووی داوە. لە ئێستەیشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە بەردەوامن.


وشە - پێشەنگ مەحموود