لە كاتێكدا هەموو هەوڵێكی حكوومەتی عێراق بۆ ئەوەیە دەروازەكانی هەناردەی نەوت زیاد بكات، كەچی دەروازەی عەقەبەی ئوردنی كێشەی تێكەوتووە و نزیكەی هەزار و 800 تانكەر لەوێ چەندان رۆژە گیریان خواردووە.
چەند سەرچاوەیەك ئەمڕۆ سێشەم چواری ئاب، بە شەفەق نیوزیان راگەیاندووە، لە چەند دەروازەی تریبیڵ لەگەڵ ئوردن و وەلید لەگەڵ سووریا، جووڵەێكی زۆر هەیە و رۆژانە بە سەتان تانكەری نەوت لە عێراقەوە دەڕۆن و دواتر بە بەتاڵی دەگەڕێنەوە، بەڵام لە ناوچەی عەقەبەی ئوردنی كە نەوتی عێراق لەوێوە هەناردەی بازاڕی دنیا دەكرێت، كێشە دروست بووە بە هۆی قەرەباڵغی چەندان رۆژە هەزار و 800 تانكەر گیریان خواردووە و نۆرەیان ناڕوات.
لە ماوەی رابردوودا بە هۆی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە هورمز، عێراق بڕیاری دا نەوت بە تانكەر لە رێگەی ئوردن و سووریاوە بفرۆشێت.