حووسییەكان كەشتییەكی نەوتی سعوودیەیان لە دەریای سوور بۆردمان كرد

:: AM:10:33:05/08/2026 ‌
بەرپرسێكی گرووپی ئەنساروڵا "حووسییەكان" ئاشكرای كرد، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم كەشتییەكی نەوتی سعوودیەیان لە دەریای سوور بە مووشەك بۆردمان كرد.

یەحیا سەریع گوتەبێژ بە ناوی حووسییەكانی یەمەن بڵاوی كردەوە، هێزە چەكدارەكانی یەمەن لە هەڵمەتێكدا، كەشتیی نەوتهەڵگری سعوودیە "وەفا"یان لە باكوری دەریای سوور و بەرانبەر بەندەری یەنبەع بە چەندان مووشەكی بالیستیك بۆردمان كرد.

ئاماژەی داوە، مووشەكەكان بە وردی ئامانجەكەیان پێكاوە و ئەمەیش لە چوارچێوەی هاوكێشەی گەمارۆ بە گەمارۆ دێت.

بۆردمانكردنی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی سعوودیە لە كاتێكدایە لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا، بۆردمانی دوو كەشتیی تری سعوودیەیان لە ئاوەكانی دەریای سوور كرد، دواتر ئاشكرایان كرد كە نایانەوێ گەرووی بابولمەندەب دابخەن و جۆرێك لە پاشەكشە لە هێرشەكانیان هاتە ئاراوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی تر دەستیان بە بۆردمانكردنی كەشتییەكی نەوتی سعوودیە كردووەتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د