ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئابی 2026، پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هەردوو هاوسەرۆك تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باكرهان، بە فەرمی واژوویان لەسەر پڕۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی كردووە.
ئەم پڕۆژەیاسایە لە توركیا بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە و لە 12 مادە پێكدێت. ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەكە گواستنەوەی پرسی پەكەكەیە لە گۆڕەپانی ململانێی چەكدارییەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی.
پێشتر پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بە فەرمی واژوویان لەسەر هەمان پڕۆژەیاسا كردبوو.
چاوەڕوان دەكرێ لیژنەی دادی پەرلەمان پڕۆژەكە تاوتوێ بكات، دواتر بۆ دەستەی گشتیی پەرلەمان بەرزی بكاتەوە، تا بخرێتە دەنگدانەوە و پێشبینی دەكرێ رۆژی هەینی بخرێتە دەنگدانەوە.