ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئابی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو کردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 7ی ئابی 2026:
ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20 کم/سەعات) و ئاراستەی خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 43 پلە
سلێمانی: 40 پلە
دهۆک: 41 پلە
گەرمیان: 46 پلە
کەشوهەوای سبەی شەموو 8ی ئابی 2026:
ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20 کم/سەعات) و ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 43 پلە
سلێمانی: 40 پلە
دهۆک: 41 پلە
گەرمیان: 46 پلە