حكوومەتی ئیسپانیا بڕیاری دا رێكارییەكانی توندتر بكات لەبەرانبەر ئەو كەسانەی لە ئیتاڵیاوە دەچنە ئیسپانیا، ئەمەیش لە ئەنجامی ئەو بڕیارانەی بە هۆی كۆچبەرانی مەغریب رۆما داویەتی.
ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئاب
حكوومەتی ئیسپانیا بڕیاری دا بۆ توندكردنی رێكارییەكانی ئەو كەسانەی لە ئیتاڵیاوە روو لە ئیسپانیا دەكەن، ئەمەیش وەك وەڵامی ئەو بڕیارانەی كە رۆما بۆ ئەو كەسانەی داوە بە پێچەوانەوە لە ئیسپانیاوە روو لە ئیتاڵیا دەكەن.
حكوومەتی ئیسپانیا دووپاتی دەكاتەوە، تا یەكشەم ئەگەر رۆما پاشگەز نەبێتەوە ئەوا هەنگاوی تر دەنێت.
هەفتەی رابردوو بە دەیان هەزار كەس لە كۆچبەرە مەغریبییەكان سنووری ئیسپانیایان بەزاند، بە شێوەیەكی نایاسایی گەیشتنە سەبتە بۆ ئەوەی لەوێوە روو لە ئەوروپا بكەن، ئەمەیش نیگەرانی و ناكۆكی خستە نێوان وڵاتانی ئەوروپا.