مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیال دیموکرات دەکات

:: PM:11:04:08/08/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو هەشتی ئابی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 50یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی لە محەمەدی حاجی مەحمود و سەرکردایەتی و ئەندامانی حیزبەکە کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

سەرۆکی حكوومەت هیوای خواستووە، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستان.


وشە - پۆڵا مەحموود