پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بە خواردنەوەی ئاو یان هەر خواردنەوەیەكی تری سروشتی لە شەوان و بەرلە خەوتن دەكەن و پێیان وایە، كاتێك مرۆڤ شەوان تا بەیانی دەخەوێت، جەستەی پێویستی بە ئاو دەبێت تا لە وشكبوونەوە بپارێزرێت، بۆیە لەلایەك بۆ دووركەوتنەوە لە وشكبوون و لەلایەكی تریشەوە بۆ خەوی ئاسوودە، پێیان وایە ئاوی گێلاسی ترش، باشترین خواردنەوەیە بۆ مێشك و خەوی ئاسوودە.
بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی
"شەرق ئەوسەت"، هەواڵەكەی لە پێگەی "ئیتینگ وێڵ" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك قسەیان بۆ كردووە، بەتایبەتی ئاوی گێلاسی ترش كە باشترین خواردنەوەیە كە شەوان و بەرلە خەوتن بخورێتەوە، جیا لە سوودەكانی بۆ مێشك بەشێوەیەكی گشتی وەك باشتربوونی یادەوەری و سەرنج و وزەی مێشك، هاوكات دەبێتە هۆی خەوی ئاسوودە و قووڵ.
پسپۆران دووپاتی دەكەنەوە كە بۆ یادەوەری و سەرنج و وزەی مێشك، باشترین خواردنەوە بە شەوان و بەرلە خەوتن، ئاوی گێلاسی ترشە، جیا لە سوودەكانی بۆ مێشك، دەبێتە هۆی خەوی ئاسوودە و قووڵ، ئەو میوەیە بە میلاتونینی سروشتی دەوڵەمەندە و بەشێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستیی مێشك زۆر سوودمەندە. بۆیە رێنوێنی دەكەن خواردنەوەی ئاوی گێلاس بكرێتە رۆتینی شەوانە كە زیاتر سوودی دەبێت.
لەبارەی سوودەكانی زیاتر دەڵێن، ئاوی گێلاس رۆڵێكی زۆر بۆ پارێزگاری لە تەندروستیی مێشك دەبینێت، وا دەكات مێشك ئەركی زیاتر ببینی بەتایبەتی بۆ وەرگرتنی زانیاریی نوێ، هاوكات مێشك ئامادە دەكات بۆ كاركردنی زیاتری رۆژانە، هەموو ئەوانە پێوەندییان بەوە هەیە كە كاتێك مرۆڤ تێرخەو و مێشك ئاسوودەتر بێت، ئەوكات لە كاركردندا چالاكتر دەبێت.