زەویی فەرمانبەران لە سەیدسادق دابەش دەكرێت

:: PM:07:37:10/08/2026 ‌
بڕیارە سبەی سێشەم 11ی ئاب، تیروپشك بۆ زەویی فەرمانبەران لە سنووری سەیدسادق بكرێت. 

ماوەی چەندان ساڵ بوو فەرمانبەرانی كوردستان زەوییان وەرنەگرتبوو، بەڵام مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری دابەشكردنی زەویی فەرمانبەرانی دەركرد، ئێستە پڕۆسەكە لە تەواوی كوردستان بەردەوامە. 

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەیدسادق بڵاوی كردەوە، سبەی لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سەیدسادق تیروپشكی وەرگرتنی زەویی فەرمانبەران بەڕێوە دەچێ.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، كە تیروپشكەكە بە چاودێریی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و لایەنە پێوەندیدارەكانی شاری سەیدسادق، بەڕێوە دەچێت.


وشە - وشه‌