شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، ئەگەری هەیە بارانبارینەكە دابەزێ بۆ ناو شارەكانیش و لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشناسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەی جیاجیا بارانی لاواز دەبارێت .
زیاتر گوتی، لە شاری سلێمانی ئەگەرێكی كراوەیە باران ببارێ، ڕێژەكەی بارانەكە كەم دەبێت .
باسی لەوەش كرد، هەرچەند لە ناوچە شاخاوییەكان چانسی چڕبوونەوەی هەور زیاترە، ئەگەر هەیە لێرەولەوێ تاوەبارانی مامناوەند ببارێ.
كەشناسیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و لە هەمان كاتدا پلەكانی گەرما لە شارەكانی عێراق پێنج پلە دادەبەزێت.