پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:07:27:13/08/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە. 

لە پرسەنامەكەیدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئاینی و كەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر، سەرەخۆشیی قووڵم پێشكەش بە‌ ماڵباتی و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

" خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی ئایین تەرخان كرد و بە گەیاندنی پەیامی چاكە و ئاشتی و لێبوردەیی، خزمەتی خەڵكی هەولێری كرد" لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە كەسوكاری ببەخشێت.



وشە - وشه‌