سەرۆکی حكوومەت پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی ماڵباتی مامۆستا مەلا جەرجیس کرد

:: AM:10:26:14/08/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دواییی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، دەربڕی.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بۆ کۆچی دواییی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ماڵباتە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

سەرۆکی حكوومەت لە کۆتاییدا نووسیویەتی، خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود