میلیشیای حووسییەكانی یەمەن رای گەیاند، بە درۆن هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوەیەكی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی لە نجران لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە .
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب
ئاژانسی سەبەئی سەربە میلیشیای حووسییەكانی یەمەن بە ناوی سەرچاوەیەكی سەربازی گرووپەكە، ئاشكرای كردووە بە درۆن هێرش كراوەتە سەر دامەزراوەیەكی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی.
سەرچاوەكە گوتویەتی، "ئەو هێرشە وەك وەڵامێك بووە بۆ فرۆكە جەنگییەكانی سعوودیە كە پێشێلی ئاسمانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەعدەیان كردووە".
لە چەند رۆژی رابردوودا چەندان جار حووسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، هێرشیان كردووەتە سەر سعوودیە و دامەزراوە نەوتییەكانی.