ئەمڕۆ شەموو 15ی ئابی 2026، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 80یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و هیوای خواست خەباتی هەموو لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستە بێت.
لە پەیامەکەدا کە ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە، هاتووە، بە بۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئومێدی خواستووە، لەم بۆنەیەدا خەباتی هەموولایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکەمان کردووە، لەپێناو پایەدارکردن و ڕاستکردنەوەی بەرپرسیارانەی ڕێڕەوی ئەزموونەکەمان.