بڕیارە تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە ماوەی 17 تا 24ی ئابی 2026، بە نوێنەرایەتیی كەلەپووری كوردی، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی Vistula Folk Festival لە شاری پۆڵۆك لە پۆڵەندا بكات.
لەمبارەوە د. سابیر حوسێن بەرپرسی راگەیاندن و پێوەندییەكانی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ی راگەیاند، تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر، بە پێشكەشكردنی چەند چالاكییەك لەوانە هەڵپەڕكێ، میوزیك، گۆرانی و جلوبەرگی نەتەوەیی كوردی، هەروەها هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان، كەلەپوور و هونەری كوردی بە بەشداران و بینەرانی فێستیڤاڵەكە دەناسێنێت.
زیاتر گوتی، ئەم بەشدارییە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ناساندنی هونەر و كەلەپووری كوردی لە ئاستی نێودەوڵەتی و بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕیی كولتووری لەگەڵ گەل و نەتەوە جیاوازەكان.
شایەنی باسە شاندەكە بە سەرۆكایەتیی سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی هونەر و رۆشنبیریی هەولێر و ئەندامیەتیی سەرپەرشتیار و تیمی تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێرە.
وشە/ فەیسەڵ شێخانی