ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئه‌كه‌په" دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه تا بمێنێ ده‌یه‌وێ خزمه‌تی توركیا بكات و له 2028یش دووباره خۆی كاندید ده‌كاته‌وه.
ئه‌ردۆغان كه ئێسته ته‌مه‌نی 72 ساڵه و 50 ساڵه كاری سیاسی ده‌كات و له‌میانه‌ی گوته‌یه‌كی گوتی، من 50 ساڵه كاری سیاسی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌ن و ته‌ندروستییه‌كی باشم پێ بدات، ساڵانی تریش به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌تكردن له پێناوی توركیا، به نزای گه‌له‌كه‌م و پشتیوانی ئه‌وانه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌یش كرد، كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پلانێكی داناوه تا 2071 به‌رده‌وامی ده‌بێ و هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئێمه ئێسته له سه‌ره‌تاداین، ئه‌و بزووتنه‌وه و جه‌ماوه‌ر و گه‌نجه زۆره و منداڵ و نه‌وه‌كانیان توركیا به‌ڕێوه ده‌بن، له ئێسته‌وه تا 2053 و له‌وێوه‌یش بۆ 2071.
دوای ئه‌و قسانه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیای هاوپه‌یمانی ئه‌كه‌په له ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی گه‌ل و سه‌ركرده‌كانی تری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌ردۆغان تاكه كاندیدی هه‌ردوو حزبه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی توركیا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كه له 2028 ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستوور ئه‌مه ڕێگه‌پێدراو نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بۆ ئه‌م كاره ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و به ویستی خۆیان دایبڕێژنه‌وه.